ناوەندی هەواڵەکان
تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی کوردستان سەبارەت بە سزادانی جاشێکی کورد بە 'ناوی سۆران چاوشین' لە شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: وەک 'تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی کوردستان' ڕایدەگەیەنین، جاشێک کە بە ناوی 'سۆران چاوشین' دەناسرێت، لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە سزای کردەوەکانی خۆی گەیشتووە.
تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەمڕۆ زانیاری و وردەکاری زیاتر سەبارەت بەم ئۆپەراسیۆنەی تیمەکانیان بۆ ڕای گشتیی بڵاودەکرێتەوە.
تیمەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی کوردستان پێشتریش بە هەمان مەبەست و ئامانج چالاکی دیکەی 'سزادانی جاشەکانیان' هەبووە، کە دیارترینیان:
لە ٣٠ـی تەمووزی ٢٠٢٦ لە بانە و ڕەبەت: کەریم بەسی لە بانە و کامەران پەهلەوانی لە ڕەبەت بە هۆکاری سیخوڕی و هاوکاریکردنی ئێران سزادران.
لە ٨ـی ئابی ٢٠٢٦ لە سنە: جاشێک بە ناوی سالار ڕەنگئامێز لە شاری سنە بە هۆکاری بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر و بەلاڕێدابردنی گەنجان سزادرا.
ب. جـ
