لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە ئێکس، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای سەبارەت بە سزای قورسی ئابووری بەسەر ئێراندا دایەوە.

عێراقچی ڕایگەیاند، هەڕەشەی جەنگی ئابووریی دۆناڵد ترەمپ دژی ئێران، تەنها هەوڵێکە بۆ لادانی سەرنجەکان لەسەر کێشە ئابوورییەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی و هۆشداریی دا کە هەر گوشارێکی زیاتری ئەمریکا بێگومان شکست دەهێنێت.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئێران دوای ئەوە هات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکدا لەسەر پلاتفۆرمی تروس سۆشیال سەبارەت بە ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ ئێران و دەستپێکردنی پرۆسەی وێرانکردنی ئابووریی تاران ڕایگەیاند، کە تاران دەرفەتی ڕێککەوتنی لەدەستداوە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد، هیچ کەسێک دەرفەتی گەورەتری لەوەی خۆی پێی بەخشیبوون بە ئێران نەداوە بۆ ڕێککەوتن، بەڵام نەیانتوانی بیقۆزنەوە.

 

ئـ.ع