عەبدولحسێن موسەوی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، حکومەت بۆ دابینکردنی مووچەی مانگانە پێویستی بە ١٠ تریلیۆن و ٨٠٠ ملیار دینار هەیە بەڵام ماوەی چەند مانگێکە داهاتی فرۆشتنی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە و مانگانە لەنێوان ( ٢ بۆ ٢.٥) تریلیۆن دیناردایە و ئەوەش بارگرانی بۆ حکومەت دروستکردووە.

موسەوی جەختیکردەوە، کە کەمی داهات و نەبوونی بودجەی پێویست کاریگەری لەسەر ژێرخانەی نەخۆشخانەکان و کەرتی تەندروستیی دروستکردووە و کۆمپانیای "کیمادیا" کە ئەرکی دابینکردنی داودەرمانە لەساڵی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ـەوە گرێبەستی واژۆکردووە و لەتوانایدا نییە گرێبەستی نوێ بۆ هێنانی دەرمان واژۆ بکات، هەربۆیە حکومەت دەیەوێت لە رێگەی قەرزەوە بودجە و پارە دابین بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ئەمساڵدا ئەو کۆمپانیایە تەنیا لە١٥٪ـی بودجەی پێویستی بەدەستگەیشتووە و ئەوەش پێداویستی نەخۆشخانەکان دابین ناکات.
ئـ.ع
