کەناڵی (حەدەس) زانیارییەکی نوێی سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە بڵاوکردەوە.
حکومەتی عێراق خەریکە پێداچوونەوە بە مۆڵەتی دیاریکراوی کۆتایی مانگی داهاتوودا دەکات بۆ ڕێکخستنەوەی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە لە بەرامبەردا پێشنیارێک بۆ "ڕێکخستنەوەی چەک" لەبری "تەسلیمکردنی تەواوەتی" لە ئارادایە.
ئەو لیژنەیەی تایبەت بەم دۆسیەیە پێکهاتووە و لە (هادی عامری، نوری مالیکی و محەممەد شیاع سودانی) پێکهاتووە، بەردەوامە لە گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ ئەو گرووپانەی کە تا ئێستا ئامادە نیین چەکەکانیان ڕادەست بکەن، بەتایبەت (کەتائیبی حزبوڵا) و (بزووتنەوەی نوجەبا).
بەپێی هەمان سەرچاوە پێشنیارێک هەیە کە تیایدا ٣٠ـی ئەیلوول نەبێتە مۆڵەتی کۆتایی بۆ ڕێکخستنەوەی چەک، بەڵکو میکانیزمێکی نوێ پەیڕەو بکرێت کە بریتی بێت لە ئاشکراکردنی جۆر و ژمارەی چەکەکان، دیاریکردنی بنکە و بارەگاکان بۆ حکومەت، سڕکردنی چالاکیی گرووپەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ.
ئەم گۆڕانکاری و گفتوگۆیانە لە کاتێکدان کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێشتا پێداگرە لەسەر ڕادەستکردنی تەواوی چەک بە دەوڵەت و ڕەتیشیکردووەتەوە کە (لەیس خەزعەلی)، برای سەرۆکی عەسائیب ئەهلی هەق، پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران وەرگرێت.
ئـ.ع
