٣٦ خوێندکاری زانکۆی شەریف سەبارەت بە سزادانی خوێندکاران نامەیەکی کراوەیان بەناوی"بۆ شەریف" بڵاوکردەوە.  

لە نامەکەدا هاتووە، پاراستنی پەیوەندی و متمانەی نێوان خوێندکاران و پڕۆفیسۆر و ئیدارەی زانکۆ زۆر پێویستە بۆ بەردەوامی پێگەی زانستی ئەم زانکۆیە، کۆمەڵگەی ئەکادیمی زانکۆکە جگە لە دەستکەوتە زانستییەکانی، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی زیانێکی قووڵ و گرژی بووەتەوە.

خوێندکارانی زانکۆکە ڕەخنەیان لە بەرپرسانی زانکۆکە گرتووە و  ئیدارەدانی بە "ئەدای ناپیشەیی ئەنجوومەنی دیسپلینیی سەرەتایی" پێناسە کردووە، ئەو خوێندکارانەی سزا دراون دۆسییەکانیان ناڕوونە، ئەو٣٦ خو/ێندکارەی زانکۆکە داوایان لە سەرۆکی زانکۆی شەریف کردووە پێداچوونەوە بە دۆسییەکانیان بکرێت،  کە بووەتە هۆی دەرکردنی یان لە خوێندن، هەروەها هۆشداریشیان داوە کە مامەڵەی دوورخستنەوە لەگەڵ خوێندکارانی ناڕازی دەتوانێت متمانەی نێوان خوێندکاران و زانکۆ لاواز بکات.

ئەو خویندکارانەی زانکۆی شەریف ئاماژەیان بە دەرکردنی فەرمانی دەرکردن و قەدەغەکردنی چوار ساڵ لە خوێندن بۆ یەکێک لە خوێندکارەکانی زانکۆکە کردووە و داوای پێداچوونەوەیان بە پرۆسەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەیسانەدا کردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆکە دەرکراون زیادی کردووە، کە ژمارەیان گەیشتووەتە ١٠ خوێندکار، بەڵام لە ئێستادا فەرمانی دەرکردنی ڕەزا داڵمان خوێندکاری ماستەر لە ئەندازیاری کۆمپیوتەر لەزانکۆی شەریف لەلایەن ئەنجوومەنی زانکۆوە پەسەندکراوە.

س.خ