ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ى گه‌شتیارى زه‌ڵم ئه‌حمه‌د ئاوا، به‌سه‌رپه‌رشتى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گه‌شتوگوزار یه‌كه‌مین فێستیڤاڵى هه‌نجیرو به‌روبوومى خۆماڵى به‌ڕێوه‌چوو.
لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین جۆری هەنجیر و بەربوومی جوتیاران خرانەڕوو کە لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق ئەو جۆرە بەروبوومانە نموونەیین و سەرنجی میوانانی ناوخۆیی و بیانیش ڕادەکێشن، بەتایبەت هەنجیری هەورامان بەناوبانگە و ساڵانە بە هەزاران تەن دەخرێنە بازاڕەکانەوە.

فه‌ره‌یدون عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێى خورماڵ سه‌رپه‌رشتیارى فێستیڤاڵه‌كه بۆ ڕۆژنیوز وتى: ئیداره‌ى ناوچه‌كان هه‌میشه له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان خزمه‌تى باش پێشكه‌شى هاووڵاتییان بكه‌ین، ئێمه‌ش وه‌ك ئیداره‌ى خورماڵ له‌گه‌ڵ چالاكوانانى ناوچه‌كه‌مان، پێمان باشبوو ئه‌م فێستیڤاڵه بۆ ڕێكخستنى به‌روبوومى خۆماڵى سنووره‌كه‌مان ڕێكبخه‌ین، ئه‌وانه‌شى خاوه‌نكارن به‌روبوومه‌كانى خۆیانى تێدا ساغبكه‌نه‌وه.
گه‌شتیاران ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌رهه‌مه‌كان به‌شێوه‌ى فرێشی بکڕن
هاوكات چیا قاسم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى گه‌شتوگوزارى هه‌ڵه‌بجه بۆ ڕۆژنیوز ڕایگەیاند، ده‌مانه‌وێت به‌روبوومى خۆماڵى و کلتورى ناوچه‌كه‌مان وه‌ك ده‌رفه‌تێك سه‌یرى

بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شتیارى زیاتر له‌م ڕێگایه‌وه بهێنین بۆ ناوچه‌كه‌مان، ئه‌م فێستیڤاڵانه‌ش هه‌وڵێكه له‌لایه‌ن تۆڕى ڕێكخراوه‌كانى خورماڵه‌وه كراوه.
گه‌شتیاران ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌رهه‌مه‌كان به‌شێوه‌ى فرێشی بکڕن، له هه‌مان كاتدا ژنانى ده‌ست ڕه‌نگینى لێیه هه‌لی كاریان بۆ ڕه‌خساوه، ده‌رفه‌تێكى باشه بتوانن بازاڕێك بۆ خۆیان بڕه‌خسێنن خواردن پێشكه‌شى میوانه‌كان و گه‌شتیاران بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارى ده‌ستیمان هه‌یه جوانیه‌كى تایبه‌تى داوه به‌فێستیڤاڵه‌كه.
ئ پ
