بەگوێرەی ئامارەکانی پەیمانگای تەندرووستی گشتیی کۆنگۆ، کۆی گشتیی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتووەتە ٤,٩٤٥ کەس و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەهۆی پەتاکەوە بۆ ٢,٣٢٥ کەس بەرزبووەوە.

خێرایی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە و ڕێژەی بەرزی قوربانییەکانی جێگەی نیگەرانییە؛ بە جۆرێک کە شەپۆلی یەکەمی بڵاوبوونەوەی پەتاکە پێنج مانگی خایاند، ژمارەی مردنیش گەیشتە هەزار کەس، بەڵام لەم شەپۆلەدا پەتاکە بە شێوازێکی زۆر خێراتر پەرەی سەندووە.

ڤایرۆسی ئیبۆلا لەڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆوە لەگەڵ شلەمەنییەکانی جەستەی تووشبووان دەگوازرێتەوە.

تووشبووانی ئەم پەتایە دووچاری تای توند، ڕشانەوە، سکچوون و لە حاڵەتە قورسەکاندا خوێنبەربوونی ناوەکی و دەرەکی  دەبنەوە و تاوەکو ئێستاش هیچ دەرمان یان ڤاکسینێکی فەرمی بۆ چارەسەرکردنی بەردەست نییە و دەسەڵاتدارانی تەندرووستیی جیهانی لە هەوڵی بەردەوامدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی یەکلاکەرەوە.

ئــ.ع