میدیاکانى سووریا سەبارەت بە هێرشێکى نوێی ئیسرائیل بۆ سەر سنووری دیمەش و ژمارەى زیانە گیانى و ماددییەکان، زانیارى نوێ دەخەنەڕوو.

ئاژانسی سانا بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ ئیسرائیل لە ڕێگەى فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە هێرشى کردە سەر ئۆتۆمبیلێک لە شارۆچکەی بەیت جن لە سنوورى دیمەشقی پایتەختى سووریا، لە ئەنجامدا کەسێک بریندار بوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، دواى بریندارکردنى هاوڵاتییەکە، تیمەکانى تەندرووستى گەیشتونەتە شوێنى ڕووداوەکە و ڕەوانەی نەخۆشخانەیان کردووە.

چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش، فڕۆکەجەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر ئامانجگەلێک لە فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبو زوھور لە سنووری ئیدلب کە بەشێک لە سوپای دەوڵەتی تورکی تێدا جێگیرکرابوو، بەهۆی ئەوەشەوە تورکیا و ئیسرائیل لە ئاستی میدیادا لێدوانی دژبەیەک دەدەن.

هـ.ئ

https://rojnews.news/?p=723360