ئەمڕۆ، ئیال زەمیر، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل، سەردانی هێزەکانی وڵاتەکەی لە باشووری سووریا کرد و لەگەڵ ئەفسەرانی باڵای سوپادا لەو ناوچانە کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا زەمیر جەختی کردووەتەوە، کە ڕێگە نادەن هیچ هێزێکی دووژمنکار لە نزیکی سنوورەکانی ئیسرائیل جێگیر ببێت.
ئەم لێدوانە دوای ڕۆژێک دێت لە هەشت هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازی ئەبوزوهر لە پارێزگای ئیدلبی سووریا، کە بەشێک لە سوپای دەوڵەتی تورکی تێدا جێگیرکراوە.
ب. جـ
