ئەمڕۆ، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە بەغداد و سەرەتا لەگەڵ نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عێراق کۆبوویەوە، پاشان لەگەڵ عەلی فالح زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوویەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بارەی کۆبوونەوەکەی زەیدی قالیبافەوە ڕایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئاسۆکانی هاوکاری و کاری هاوبەش و ڕێگاکانی بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا کرا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و گەلانی دراوسێ بکات.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران و هاوبەشییە مێژوویی، جوگرافی و ئایینییانەی هەردوو وڵات کۆدەکەنەوە کردەوە و ستایشی هەڵوێستە پشتیوانەکانی بۆ عێراق کرد، بەتایبەتی ئەو پشتیوانییەی ئێران پێشکەشی عێراقی کرد لە کاتی شەڕی دژ بە چەتەکانی داعش.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: لە بەرامبەردا، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی عێراق دەربڕی و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە پێشوازیکردن و خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئێرانی لە کاتی زیارەتی چلەی ئیمام حسێن دەربڕی و جەختی لەسەر پەرۆشیی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری، بە جۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی عێراق و ئێران بێنێتە دی.

 

ب. جـ