عەبدولڕەحمان مەنسووری، بەڕێوەبەری دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە عێراق گەندەڵییەکی ئاشکرا کرد کە هەزاران کەس بە نا یاسایی مووچەیان وەرگرتووە.

عەبدولڕەحمان مەنسووری ڕایگەیاند، پڕۆسەی وردبینیکردن لە ناوەکانی سوودمەندان بە بەردەوامی بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، کۆی حاڵەتەکانی خێزانە سەرپێچیکارەکان گەیشتووەتە زیاتر لە ٣٨٠ هەزار خێزان.

سەبارەت بە گەڕاندنەوەی پارە بەهەدەردراوەکان بۆ خەزێنەی گشتیی، ناوبراو جەختیکردەوە، نزیکەی ٢٤٠ ملیار دیناری عێراقی گەڕێنراونەتەوە و بەشێک لەم پارانە بە شێوەی کاش و بەشێکی تریان لە ڕێگەی قیستەوە دەگەڕێنرێنەوە کە ماوەی دانەوەکەیان ڕەنگە تاوەکو ١٠ ساڵ بخایەنێت.

ئــ.ع